ئەگەری بەشداری نەكردنی نەیمار لە یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ هەیە

  2020-08-19  | 
دۆسیە:  چامپیۆنزلیگ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەرچەندە شەوی رابردوو سەركردایەتی یانەكەی كرد بۆ گەیشتنە یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ، بەڵام ئەگەری بەشداری نەكردنی نەیمار هەیە لە یاری كۆتایدا.

نەیمار داسیلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، هەرچەندە شەوی رابردوو رۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە بردنەوەی یانەكەی لە یانەی لایبزینگی ئەڵمانی بەڵام بەهۆی پێشێلكردنی پڕۆتۆكۆلی پزیشكی ئەگەر هەیە ئەو یاریزانە كەرەنتین بكرێت و بەشداری یاری كۆتایی نەكات. 

نەیمار لەدوای تەواوبوونی یارییەكە پرۆتۆكۆلی پزیشكیی چامپیۆنزلیگی شكاند و درێسەكەی لەگەڵ مارسێل هالستنبێرگی یاریزنای لایپزیگ گۆڕیوەتەوە، لەبەر مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێگری لە یاریزانان كراوە دوای یاری درێسەكانیان بگۆڕنەوە. 

ئەگەر ئەو رێكارەی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەسەر ئەو یاریزانەدا جێبەجێ بكرێت ئەوا ناتوانێت بۆ یاری كۆتایی یانەكەی بەشداری بكات بەهۆی ئەوەی كەرەنتین دەكرێت بۆ ماوەی 12 رۆژ. 

یاری كۆتایی كە لە ئێٍستادا پاریس سانجێرمان یەكێك لە ئەنجامدەرانی یاریەكەیە لە رۆژیس 23ی ئەم مانگە بەڕێ,ە دەچێت و ئەمشەو لە نێوان لیۆنی فەرەنیسی و بایرنی ئەڵمانی یەكێك لە یانەكانی دیكە یەكلایی دەكرێتەوە. 

لە یاری پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگدا، یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی شەوی رابردوو بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر لە لایپزیگی ئەڵمانی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی. 


ڕیکلام