تورکیا بۆردومانی گوندەکانی ئاکرێ و ئامێدی دەکات

  2020-08-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بوردمانی گوندی بازێیان لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنوری قەزای ئامێدی کرد.

هەروەها لە سنوری قەزای ئاکرێش فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردمانی گوندەکانی دەڤەری نەهلەیان لە ناحیەی دینارتە کرد.

بەپێی زانیاریەکان دانیشتوانی دەڤەری نەهلە لە ئێستادا سەرقاڵی رنینی ترشی سماقن.

تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکانی هەردوو شوێنەکە نەزانراوە و هاوڵاتیانی ناوچەکە ترسیان لێ نیشتووە.

ئەوە لەکاتێکدایە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەردەوام بەبیانوی بونی هێزەکانی پەکەکە بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێم دەکەن و تا ئێستا دەیان کەس شەهید و برینداربوون و زیانێکی زۆریش بە دانیشتوانی ئەو گوندانە گەیشتووە.



ڕیکلام