بەرشەلۆنە بە فەرمی كۆیمانی وەك راهێنەر دیاریكرد

  2020-08-19  | 
دۆسیە:  چامپیۆنزلیگ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەكی فەرمی، گرێبەستی لەگەڵ رۆناڵد كۆیمان، راگەیاند و بەخێرهاتنی دەكات تا كۆتایی وەرزی 2022 لە یانەكە دەمێنێتەوە.

دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامێكی گەورە رووبەڕوی شكست بوویەوە لە قۆناغی هەشتی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپادا یانەی بەرشەلۆنەكیكی سیتینی لە راهێنەرایەتی دوورخستەوە و دەنگۆی گواستنەوەی رۆناڵد كۆیمان بڵاوكرایەوە. 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و بەخێرهاتنی كۆیمان دەكات بۆ یانەكەیان و ئاشكراشیدەكات ئەو راهێنەرە تا مانگی 6ـی 2022 گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامدراوە. 

هاوكات راشیگەیاندووە لە كاتژمێر حەوتی ئێوارە راهێنەری نوێ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدات و بە فەرمی بە میدیاكان دەناسێندرێت.

ئەو راهێنەرە هۆڵەندیە پێشتر لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا مەرجی  ئەوەی دانابوو كە هەر كاتێك بیەوێت بڕواتە یانەی بەرشەلۆنە، ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی  میدیاكان پێشبینیان كردبوو كە یانە كەتەلۆنیەكە چاوی لە تواناكانی ئەو راهێنەر بڕیبێت. 


ڕیکلام