پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق کرا

  2020-08-19  | 
بەغدا
پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بانگھێشتی پەرلەمانی عێراق کرا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی تەندروستی و خزمەتگوزاری لە کەرکوک و کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەكان، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بانگھێشتی پەرلەمانی عێراق کرا.

نوسینگەی دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٩ی٨ی٢٠٢٠، بە سەرپەرشتی بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک کۆبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی تەندروستی و خزمەتگوزاری لە کەرکوک و کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەكان لە پارێزگاکە تاوتوێکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، چارەسەری پێویست بۆ کێشەکان خرایەڕوو و بڕیاردراوە، لیژنەی چارەسەری کێشە کشتوکاڵییەكان لە کەرکوک کارەکانی بوەستێنرێت تا لیژنەی باڵا لە بەغداد بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دەدات .




ڕیکلام