لە بۆردومانەکەی تورکیادا مامۆستایەک شەهیدبوو

  2020-08-19  | 
 مازن شنگالی
لە بۆردومانەکەی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا لە گوندی کانی ماسێی سنوری قەزای ئامێدی هاوڵاتیەک بەناوی خالید عەبدولڕەحمان شەهیدبوو.

پەیامنێری (تۆڕی هەواڵی ژیان) ڕایگەیاند ئەو هاوڵاتیە مامۆستایە و بەڕێوەبەری قوتابخانەی کانی مەزنێی سەر ناحیەی کانی ماسێیە.


ئاماژەی بەوەشکرد لە بۆردومانەکەدا زیانێکی زۆر بە ڕەزو  باخی دانیشتوانی ناوچەکە کەوتوە ئاگری تێبەربووە ئەویش ویستویەتی ئاگرەکە بکوژێنێتەوە لەوکاتەدا دوبارە بۆردوومانکراوە و شەهیدبووە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (تۆڕی هەواڵی ژیان) لە بەرە بەیانی ئەمڕۆەوە زیاتر لە 10 جار تورکیا بۆردومانی گوندەکانی ناحیەی کانی ماسێی کردوە.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ تورکیا بوردومانی گوندەکانی دەڤەری نەهلەی ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێشی کرد.

بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێم لەلایەن سوپای تورکیاوە رۆژانە بەردەوامی هەیە و  تا ئێستا دەیان کەس شەهیدو برینداربوون و زەرەر و زیانی زۆریش بە هاوڵاتیانی ناوچەکە گەیشتووە.



ڕیکلام