بەهای ئەپڵ گەیشتە دوو ترلیۆن دۆلار

  2020-08-19  | 
ئابوری
بەهای ئەپڵ گەیشتە دوو ترلیۆن دۆلار
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای ئەپڵ بوو بە یەکەم کۆمپانیای ئەمریکی بەهاکەی بگاتە دوو ترلیۆن دۆلار .

لە ئێستادا بەهای بازاڕیی کۆمپانیاکە دوو ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، کە هیچ کۆمپانیایەکی ئەمریکی نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

ئەگەرچی لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە کۆتایی مانگی دووی ئەمساڵدا، بەهای پشکەکانی ئایفۆن تا ڕادەیەک دابەزی، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا لە سەدا ٦٠ بەرزبووەتەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ، گەورەترین کۆمپانیای نێودەوڵەتییە کە مامەڵە بە پشکەکانی لە بازاڕەکانی بۆرسەدا دەکرێت و لە ئێستاشدا نرخی پشکێکی ئەپڵ ٤٦٦ دۆلارە، کە لەنێو گرانترین نرخی پشکەکانە لە جیهاندا.



ڕیکلام