کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیلی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی مەرزەکە کۆبووەوە.
کامی کەمال بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی٨ی٢٠٢٠، حەمید عەلی سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی ئیبراھیم خەلیل و بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگاکە، پێشوازییان کرد لە ھاکان قەرەچای کونسولی گشتی تورکیا لە ھەولێر و ئەنڤەر کۆک سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای خابوری تورکیا و کۆبوونەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا جمۆجۆڵی بازرگانی و رێکارە تەندروستییەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێوان ھەردوولا گفتۆگۆی لەبارەوەکرا.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بارزگانییەکان لەنێوان وڵاتی تورکیا و ھەرێمی کوردستان کرایەوە و چونیەتی باشتر خۆگۆنجاندن لەگەڵ ئەم باردۆخە نالەبارەی کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاتووەتە ئاراوە، تاوتوێکرا.
سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی ئیبراھیم خەلیل راشیگەیاند، بەرپرسانی تورکیا بەڵێنیانداوە بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هاوکاربن و هەموو هەوڵێک بۆ ئەو مەبەستە بخەنەگەڕ.
هەروەک کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر و شاندی یاوەری، سەردانی تاقیگەکە نوێیەکەیان کرد کە بۆ پشکنینی کۆرۆنا لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل دروستکراوە .