بەشێک لە هاوڵاتیان و شۆفێران لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گردبوونەوە

  2020-08-19  | 
دهۆک
بەشێک لە خۆپیشاندانەکەی زاخۆ ئەمشەوی زاخۆ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دژی هاتنەناوەوەی بارهەڵگر و شۆفێرانی تورکیا بۆ ناو هەرێمی کوردستان، بەشێک لە هاوڵاتیان و شۆفێران لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گردبوونەوە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکارانی سنووری قەزای زاخۆ دژی بڕیاری رێگەپێدان بە هاتنەناوەوەی شۆفێر و بارهەڵگرانی تورکیا بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لەسەر رێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گردبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەران پێیانوایە، بڕیارەکە دەبێتەهۆی بێکاربوونی هەزاران شۆفێری هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزێکی ئەمنیی زۆر هاتووەتە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل و بەمەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی٨ی٢٠٢٠، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیلی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی مەرزەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جمۆجۆڵی بازرگانی و رێکارە تەندروستییەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێوان ھەردوولا گفتۆگۆی لەبارەوەکرا.

فۆتۆ: رووداو


ڕیکلام