ترەمپ: پێشبینی دەکەم سعودیە بچێتە نێو رێکەوتنی ئیمارات و ئیسرائیلەوە

  2020-08-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند پێشبینی دەکات وڵاتی سعودیەش بێتە ناو رێککەوتنی (ئیمارات-ئیسرائیل) کە هەفتەی ڕابردوو واژووکرا و بڵاوکرایەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاند لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا لە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندوە پێشبینی دەکات سعودیە بچێتە نێو رێککەوتنەکە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە دوای ئیمارات وڵاتی سودانیش ڕایگەیاندوە ئامادەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.

رێککەوتنی نێوان وڵاتی ئیمارات و ئیسرائیل کە هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیەندرا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و وڵاتانی ئێران و لایەنگرەکانی دژایەتی خۆیان بۆ رێککەوتنە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕێککەوتنەکە ئیسرائیل ڕازی بووە پرۆسەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و کۆنتڕۆڵکردنی بەشی خۆرئاوای فەلەستین ڕابگرێت،لەبەرامبەرد ئیمارات پەیوەندییەکانی لەگەڵدا ئاسایی دەکاتەوە.

لەدوای رێککەوتنەکە وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، وڵاتەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەری ئاشتی عەرەبیدا پابەندە بە ئاشتیەوە لەگەڵ ئیسڕائیلدا.


ڕیکلام