ناکۆکی نێوان دوو برا بووە هۆی دروستبوونی دوو بەناوبانگترین مارکەی وەرزشی

  2020-08-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

هەرگیز بە خەیاڵتدا هاتووە کێشە و گرفتی نێوان دوو برا بوبێتە هۆکاری دروستبوونی دوو گەورەترین مارکەکانی جیهان ؟

چی دەزانیت سەبارەت بە دروستبوونی کۆمپانیاکانی ئەدیداس و پوما؟

هەردوو برا { ئەدۆلف و رۆدۆڵف } یەکەم کۆمپانیای وەبەرهێنانیان لە ساڵی ١٩٢٠ لە شارۆچکەی باڤاریای وڵاتی ئەڵمانیا دامەزراند.

کۆمپانیاکەیان بە ناوی داسلەر ناسرا.

ئەدۆلف لە دروستکردنی پێڵاودا شارەزاییەکی باشی هەبوو لە کاتێکدا رۆدۆلفی برای کاروباری فروشتن و ریکلامی گرتبۆوە ئەستۆ.

ئۆڵۆمپیادی بەرلین لە ساڵی ١٩٣٦ دا بە خاڵی وەچەرخان دادەنرێت لە مێژووی کۆمپانیاکەیاندا.

کاتێک ئەفسانەی ڕاکەری ئەمریکی {جێسی ئۆینز} یەکێک لە پێلاوەکانی کۆمپانیای دوو براکەی لە کێبرکێکەیدا بەکارهێنا و چوار مەدالیایی ئاڵتونی بەدەستهێنا، ئەمەش بووە ریکلامێکی بەهێز بۆ دوو براکەی داسلەر کە فرۆشیان زیادیکرد و یاریزانان خواستێكی زۆریان لەسەر بەرهەمەکانیان هەبوو.

بەڵام لەگەڵ دەستپێکی جەنگی دووەمی جیهانیدا ناکۆکییەکانیش لەنێوان ئەم دوو برایەدا دەرکەوت.

گێردراوەکان دەربارەی ناکۆکییەکانیان جیاوازە، بەڵام دەرئەنجامەکەی بۆ هەمیشە روخساری کۆمپانیاکەیانی گۆری.

پاش کۆتایی هاتنی جەنگ، لە ساڵی ١٩٤٨ دا هەریەک لە براکان ناوێکی سەربەخۆی تایبەت بە خۆیان دامەزراند.

ئەدۆڵف کۆمپانیایەکی دامەزراند و ناوینا { ئەدیداس} کە تێکەڵەیەکە لە ناوەکانی خۆی .

لە کاتێکدا ڕۆدۆلف کۆمپانیای رودای دامەزراند و پاشان ناوەکەی گۆردرا بۆ { پوما}.

یارییە ئۆلۆمپییەکان بازاڕێکی گەرمی بۆ کۆمپانیاکان دروستکرد و هەریەکە لە براکانیش ڕکابەرییان دەکرد لەسەر بەدەستهێنانی کڕیارەکان لەبەناوبانگترین گروپ و یاریزانە بەشداربووەکان.

لەساڵێ ١٩٧٤ دا ڕۆدۆلف دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی مەزن لەگەل پومادا دۆدۆلف کۆچی دوایی کرد.

 پەیکەرێكی رێزلێنانیان لە ساڵی ١٩٧٨ دا لە شارۆچکەکەی خۆی بۆ دروستکرد.

بەتێپەربوونی کات ئەم دوو کۆمپانیایە بوون بە دوو گەورەترین ئیمپراتۆریەتی وەرزشی.

ساڵی ٢٠١٧ دەستکەوتەکانی ئەدیداس ٣٠ ملیار دۆلاری تێپەراند و ژمارەی کارمەندەکانی لەسەرانسەری جیهاندا زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسی تێپەراند.

بەڵام پوما قازانجەکانی دەکاتە نزیکەی چوار ملیار دۆلار و ژمارەی کارمەندەکانی دەگاتە ١١ هەزار کارمەند لە جیهاندا.


ڕیکلام