سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە و ژمارەیەک سەربازی کەم لەو وڵاتەدا دەهێڵنەوە .
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، پابه‌ند ده‌بن به كشانه‌وه‌ی خێرای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌یه‌ك دیاریده‌كه‌ن.
میدیاكانی عێراق بڵاویانکردەوە، به‌غدا و واشنتن له‌سه‌ر پێكهێنانی تیمێكی تایبه‌ت به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر شێواز و كاتی كشانه‌وه و بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رێكکه‌وتون .
ئاماژه‌یان بەوەشکردووە، دۆناڵد تره‌مپ له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه، "كازمی پیاوێكه هه‌ست به لێپرسراوێتی ده‌كات".
سەبارەت بە كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشان له عێراق، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، به‌شێوه‌یه‌كی بەرفراوان ده‌ست به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ربازه‌كانیان ده‌هێڵنه‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پابه‌ندده‌بن به‌وه‌ی له ماوه‌ی سێ مانگدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكشێننه‌وه.
ماوەی چەند رۆژێکە
شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە چوونەتە واشنتن و بڕیارە ئەمڕۆ 20ئابی 2020 چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بكەوێت و لەبارەی پەیوەندیەكانی
نێوانیان گفتوگۆبكەن كە پێشبینی دەكرێت گفتوگۆی جێگیركردنی بنكەیەكی سەربازی هەمیشەیی
لە ئەمریكا و بەخشینی عێراق لە سزاكانی ئەمریكا لە دژی ئێران، دوو بابەتی گرنگبن بەلای
هەردوو وڵاتەوە.