سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی توانیویەتی غازی سروشتی لە ژێر دەریای رەشدا بدۆزێتەوە و ئەوەش بەرەوپێشچونێکی گرنگە بۆ تورکیا.
لە ڕێوڕەسمێکدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کێڵگەی غازەکە بڕی 320 ملیار مەتر سێجا غازی تێدایە و سودێکی زۆر بە ئابوری تورکیا دەگەیەنێت.
ئەردۆغان ڕاشیگەیاند ئەوەی دۆزراوەتەوە بەشێکی گرنگە و گەورەی سەرچاوەی وزەیە بۆ تورکیا،بەوەش وڵاتەکەمان هەنگاوی گرنگ دەنێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکراشیکرد ئەوەی دۆزراوەتەوە گەورەترین کێڵگەی غازی سروشتییە و لەژێر دەریای رەشدایە و ئامانجمان ئەوەیە تەنیا پشت بە وزەی خۆمان ببەستین