وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 288 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و کۆی توشبوانیش نزیکبوەوە لە 200 هەزار کەس.
هەروەها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3246 حاڵەتی چاکبونەوە و 75 گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە ئێستا زیاتر لە 50 هەزار توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش 587 کەسیان لە ژێر چاودێری ورددان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.