حكومەتی عێراقی قەرەبووی بریندار و كوژراوانی خۆپیشاندانەكان دەكاتەوە

  2020-08-21  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر حسابی حكومەتی عێراق بریندارانی خۆپیشاندانەكانی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو بۆ چارەسەر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن و بە بڕی پێنج ملیۆن دینار قەرەبوو دەكرێنەوە.


نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە ئەو كەسانەی لە خۆپیشاندانەكانی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو كوژراون یان بە سەختی برینداربوون قەرەبوو بكرێنەوە.

نوسینگەس سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوشەی ئاشكرا كردووە ئەو كەسانەی بریندار كراون بەگوێرەی سەختی برینەكانیان قەرەبوو دەكرێنەوە كە لە دوو ملیۆن و 500 هەزار دینارەوە دەست پێدەكات تا پێنج ملیۆن دینار. 

ئەوەشی روونكردووەتەوە ئەو كەسانەشی برینەكانیان سەختە و تا ئێستا چارەسەر نەكراون بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن، جگە لەوەی ئەو كەسانەی لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون خێزانەكانیان بە بڕی پێنج ملیۆن دینارقەرەبوو دەكرێنەوە.  

 كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عێراق لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی عێراق بڵاوكردەوەو رایگەیاند تا ئەو كاتە  485 كەس كوژراون و 27 هەزار كەسی دیكەش برینداربوون.


ڕیکلام