ئەمڕۆ لە سلێمانی هیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوە

  2020-08-21  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابدروودا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لەشاری سلێمانی تۆمار نەكراوە، لە ئێستادا 182 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەدا ماونەتەوە.

یاد نەقشبەندی، ئامارەكانی ئەمڕۆی كۆرۆنای لە شاری سلیمانی بڵاو كردەوە و تیایدا ئاشكرایدەكات لە ئێستادا تەنها 182 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە و 172 كەسیان ئۆكسجین وەردەگرن. 

ناوبراو لە ئامارەكانی ئەمڕۆی سلێمانیدا ئەوەشی راگەیاندووە، بە هەر چاوار سەنتەرەكەی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی 33 كەس لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان لە نێویاندا 16 تووشبوو لە ژێر ئامێری سی پایپدان هیچ نەخۆشێكیش ئامێری هەناسەدانی دەستكردی بۆ دانەنراوە. 

نەقشبەندی روونیشیكردووەتەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 18 تووشبووی كۆرنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون، لەبەرامبەردا 24 تووشبوو لە نەخۆشخانە دەرچوون. 

بە گوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە شاری سلێمانی تا ئێستا دە هەزار و 705 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوە لە نێویاندا 531 كەس گیانیان لەدەستداوە، تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا 125 تووشبووی كۆرۆنا لەو شارە تۆمار كراوە بە ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕینیشەوە. 


ڕیکلام