كۆی بەرهەمە شیعرییەكانی شاعیری كورد ئەحمەدی مەلا بڵاودەكرێتەوە

  2020-08-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ناوەندی ئەندێشە كۆی بەرهەمە شیعرەكانی ئەحمەدی مەلا بە ناوی (خۆڵەمێش و بەرد) بڵاودەكاتەوە.

كۆی ئەم شیعرانەی لەم كتێبەدان دەكەونە نێوان ١٩٧٤ و ٢٠١٥ بە پێداچوونەوە و بەرگێكی نوێوە، كە لەلایەن زارییەوە كاری دیزاینی بۆ ئەنجام دراوە. 

 شیعری ئەحمەدی مەلا بە چەشنێك خاوەنی تایبەتمەندییە مەرج نییە زۆر كەس چێژی بكەن، ئەمەش پەیوەستە بە ستایلی ئەو شاعیرەوە، كۆبەرهەكەمانی بە قەبارە 704 لاپەڕەی نیو ئەی فۆر چاپ دەكرێت بڕیارە بەم زوانە چاپ و بڵاوبكرێتەوە. 


ڕیکلام