تەندروستی سلێمانی: ٦٨٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

  2020-08-22  | 
لە ماوەی دوو هەفتەدا ٦٨٦ تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە
ئەرشیڤ
سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ٦٨٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەتەوە.

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، ٦٨٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ،  لە شاری سلێمانی چاکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە٢٠٢٠/٥/١٣ تاوەکو ئەمڕۆ، شەش هەزار و ١١٠ تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی تاوەکو ئەمڕۆ ٢٤ هەزار و ٢٧١ کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٨٨٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤ هەزار و ٢٨ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.