یانەی تۆپی پێی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی بەڕازیلی ئیمزاکرد

  2020-08-22  | 
دهۆک
یانەی تۆپی پێی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی بەڕازیلی ئیمزاکرد
ئەرشیڤ
 مێهڤان مەجید
یانەی تۆپی پێی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی بەڕزایلی، بو ھێڵی ناوەڕاستی تیپەکە، ئیمزاکرد.

ھۆشیار دوبانکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، لەمیانی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق، یانەکەیان گرێبەستێکی نوێی لەگەل یاریزانێکی بەڕەگەز بەڕازیلی بە ناوی لیگور سیلڤا  بۆ ھێڵی ناوەڕاست ئیمزاکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستی یاریزانەکە بو ماوەی دوو ساڵە، وتیشی لیگور سیلڤا  یاریزانێکی لێھاتووە و خاوەن چەندین دەستکەوتە .

لەئێستادا یانەی توپی پێی زاخو خۆی  بۆ خولی نایابی عێراق ئامادە دەکات و تاوەکو ئێستا ١٦ گرێبەستی نوێی لەگەڵ چەندین یاریزانی لێهاتوو ئیمزاکردووە.



ڕیکلام