پسپۆڕێکی بەریتانی: ئیتر ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵماندا دەبێت

  2020-08-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی دەستەی راوێژکاریی زانستیی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئیتر ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵماندا دەبێت و بەردەوام دەبێت .

مارک والپۆرت بە کەناڵی چواری ڕادیۆی بی بی سی ڕاگەیاندووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک نەخۆشی ئاوڵە نییە بە ڤاکسینێک لەناوبچێت، بۆیە بیرکردنەوە لە بەرھەمھێنانی ڤاکسین بۆ لەناوبردنی ئەم ڤایرۆسە ھیچی لێ بەرھەم نایەت .

وتوشیەتی، نزیک بوونەوەی ھاوڵاتیان لە یەکتری و گەشت کردن دوو ھۆکاری باشن بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە و لە داھاتوشدا ھەر دەمێنێت جا بەم شێوەیەی ئێستا بێت یان بە شێوازێکی تر .

ئەم قسانەی مارک لە کاتێکدایە کە تێدرۆس ئەدھانۆم سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، ھیوادارن لە دوو ساڵی داھاتوودا ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتای بێت، لە چەند ھەفتەی رابردووشدا، ڕوسیا سەرکەوتنی دۆزینەوەی ڤاکسینی ڤایرۆسەکەی راگەیاند .



ڕیکلام