راهێنەری پاریس لە بایرن ترساوە

  2020-08-23  | 
دۆسیە:  چامپیۆنزلیگ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راهێنەری پاریس سانجێرمان پێیوایە یانەی بایرن میونشن هەلی زیاتری لەبەردەستە بۆ ئەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان بەدەست بهێنێت سوریشە لەسەرە ئەوەی تا دوا خولەك هەوڵبدات بۆ بردنەوە.

بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 10 بە كاتی هەرێمی كوردستان  هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەسی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی یەكتری ببنەوە و لەبارەی ئەو یاریەوە تۆماس تۆخێلی راهێنەری پاریس لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی: بایرن تیپێكی گەورە و زۆر بەهێزە.

ئەمشەو لە شاری لیشبۆنەی وڵاتی پرتوگال هەردوو یانە بۆ جاری هەشتەم ئەو دوو یانەیە روبەڕووی یەكدی دەبنەوە كە پێشتر پاریس پێنج جار براوە بووە سێ جاریش بایرن براوە بووە.

تۆخێلی ئەڵمانی كە ئەمشەو لە بەرامبەر یانەیەكی وڵاتەكەی خۆی كاری راهێنان دەكات وتیشی: بایرن هەلی زیاتری لەبەردەمە بۆ ئەوەی نازناوەكە بەدەست بهێنێت بەڵام ئێمەش تا دواخولەك هەوڵ دەدەین وتیشی، ئەوان بۆ ئەوە لە پرتوگالن تا چامپیۆنس بەرنەوە. 

لە مێژووی 120 ساڵەی دروستبونیدا یانەی بایرن خاوەنی 5 نازناوی چامپیۆنز لیگە و 6 جاریش بووەتە دووەمی خولەكە، بەڵام پاریس كە تەمەنی 50 ساڵە تا ئێستا یەكەم جاریەتی بگاتە یاری كۆتایی خولەكە هەردوو تیپیش خاوەنی هیڵی هێرشبەری ترسناكن لەمساڵدا. 


ڕیکلام