وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢٩١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٥ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٠١٦ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لەعێراق لە ٧١.٦ %.
وەک لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە تاقیگەکانی سەر بەوەزارەتی تەندروستی لەسەرانسەری عێراق ١٩ هەزار و ٦٧٩ کەس پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە، بەوەش لەسەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە لە عێراق، یەک ملیۆن و ٤٣٣ هەزار و ٦٢٦ کەس پشکنینیان بۆ کراوە.
لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، تا ئێستا ٢٠٤ هەزار و ٣٤١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٤٦ هەزار و ٤٠٩ کەس چاکبوونەتەوە و ٦٤٢٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.