پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا دووجار تەقەی لەماڵێک کردبوو

  2020-08-23  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لەماڵێك كردبوو و هەڵاتبوو .

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە،  زانیاری پێگەیشتبوو، كە لە گەڕەكی گردە بڕاوەكەی سەرچنار لە شاری سلێمانی دوو جار تەقە لەماڵێك كراوەو تۆمەتبار هەڵاتووە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو بنكەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بەدواداچوون لێكۆڵینەوە و ڕاپۆرتی تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار (ش ، ر ، م لەدایكبووی 1993 ) كە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە خۆی شاردبۆوە ، لەگەڕەكی سەرچنار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێت .

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، تۆمەتبارەکە  28 فیشەكی ناوە بە ماڵی سكاڵاكارانەوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و چەكەكەیدا .

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .



ڕیکلام