جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تووشی کۆرۆنا بووە

  2020-08-24  | 
حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

کەعبی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە "دوو ڕۆژ لەمەوبەر هەستم بە نیشانەی تەندروستی ناجێگیر کردووە، بەوهۆیەشەوە هەموو پشکنیینە پێویستەکانم ئەنجامدوە و لە کۆتایدا دەرکەوتووە، کە تووشی کۆرۆنا بووم".

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیداجێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سوپای ئەو کەسانەی کردووە کە پرسیاری تەندروستیان کردووە و هەموولایەکیشی دڵنیا کردەوە کە تەندروستی جێگیرە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا کەعبی ڕایگەیاندووە، داوا لە خوای گەورە دەکەم عیراق و عێراقییەکان  و سەرجەم مرۆڤایەتی بپارێزت لەمەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا.



ڕیکلام