نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا

  2020-08-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی لە بۆرسەکانی جیهاندا جارێکی تر چووە سەرو 45 دۆلار و و یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 45 دۆلار و15 سەنت فرۆشرا.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 42 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا تا ڕادەیەک جێگیرە،ئەوەش لە دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوو بە رێژەیەکی بەرچاو نرخەکەی دابەزی.

بەڕای شارەزایانی بوارەکە، هۆکارێکی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و جێگیربوونی پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە زۆرینەی وڵاتان.

هەروەها هۆکارێکی دیکە کاریگەری رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەسە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.


ڕیکلام