گەنجێکی نابینا بۆ وەزیری رۆشنبیری تونس کاندیدکرا

  2020-08-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گەنجێکی تەمەن ٣٤ ساڵی نابینا کرا لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوەی تونسەوە کاندیدکراوە بۆ ئەوەی وەک وەزیری رۆشنبیری دەست بەکاربێت.

میدیاکانی تونس ڕایانگەیاند سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو هیشام مشیشی دکتۆر وەلید زەیدی کە گەنجێکی نابینایە بۆ وەزیری رۆشنبیری وڵاتەکە کاندیدکراوە.

وەلید زەیدی یەکەم کەسی نابینایە لە تونس کە توانیویەتی بڕوانامەی دکتۆرا لە ئاداب بەدەستبهێنێت.

وەلید زیدی لە تەمەنی دوساڵیدا چاوەکانی لەدەستداوە و خوێندنی سەرەتای لە پەیمانگای نوری تایبەت بە نابینایان تەواوکردوە.

وەلید زەیدی لە چەندین بواردا دەرکەووتووە و داهێنانی کردوە بەهرەی شیعر نوسینی هەیە و دەتوانێت ئامێری عودیش بژەنێت.

لەماوەی ڕابردوو حکومەتی تونس دەستی لەکارکێشانەوە و لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە هیشام مشیشی ڕاسپێردرا کە کابینەکەی نوێ پێکبهێنرێت، بریارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پەرلەمان دەنگ لەسەر کابینەکە بدات.


ڕیکلام