ئەمریکا بەهای 800 هەزاری دۆلار هاوکاری تەندروستی پێشکەش بە هەرێم کرد

  2020-08-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە بەهای 800 هەزار دۆلار ئامێر و کەلوپەلی پزیشکی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند وڵاتی ئەمریکا بودجەکەی دابینکردوە و لە رێگەی رێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە کەلوپەلەکان دەگاتە هەرێم.

وتیشی ئەمڕۆ چەند ئەمبوڵانسێک و هەندێک ئامێری دروستکردنی ئۆکسنجینمان وەرگرت و لە داهاتوشدا بەشێکی دیکەی کەلوپەلەکان دەگاتە هەرێم.

هەروەها د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم ئاشکرایکرد نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بڕیاریداوە کە هەر کارمەندێکیان توشی کۆرۆنا بێت بهێنرێتە هەولێر چارەسەربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد بۆ ئەو مەبەستە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی تەندروستی  و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان واژوو دەکرێت و لە هەولێر نەخۆشخانەیەک تایبەت دەکرێت بە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

وەزیری تەندروستی سوپاسی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و ڕایگەیاند ئەوە متمانەیەکی گرنگە بە کەرتی تەندروستی هەرێم.


ڕیکلام