بەهۆی کۆرۆناوە 120 ملیۆن کارمەندی شوێنە گەشتیارییەکان بێکاربوون

  2020-08-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر لە 120 ملیۆن کارمەندی شوێنە گەشتیارییەکان لە جیهاندا بێکاربوون.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند کەرتی گەشتیاری جیهان یەکێکە لەو کەرتانەی زۆرترین زیانی بەرکەووتووە.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکرد زیانەکانی کەرتی گەشتیاری بە 320 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرس ئاشکراشیکرد زۆرینەی ئەو کەسانەی بێکاربوون گەنجان و ژنان و کارەکانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد بەشێکی زۆری پرۆژە بچوک و ناوەندەکان زیانیان بەرکەووتەووە و ڕووبەڕووی داخستن بونەتەوە.



ڕیکلام