مستەفا کازمی گەیشتە ئوردن و لەلایەن پادشای ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا

  2020-08-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دیوانی پادشایەتی ئوردن ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی دوولایەنە دەبێت لەنێوان شاعەبدوڵای دووەم پادشای ئوردون و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لەبەیاننامەیەکدا دیوانی پادشایەتی ئوردن بڵاویکردەوە، شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و شازادە حسین جێنشینی پادشای ئوردن، لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی  شاژنە عەلیاء  پێشوازیان کرد لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشدایکردن لە کۆنگرەی لوتکەی سێ لایەنەی میسر و ئوردن و عێراق.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەرلە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی شاعەبدوڵا و کازمی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ لە وڵاتی ئوردن کۆبونەوەی لوتکەی نێوان عێراق و میسر و ئوردن بەڕێودەچێت گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکی ستراتیژی نێوانیان دەکەن .

بڕیارە هەریەکە لە شا عەبدوڵا پاشای ئوردن و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر بەشداری بکەن .

لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێ هاوکاری ئابوری نێوان هەرسێ وڵات و وەبەرهێنان و بازرگانی هاوبەش بکرێت.



ڕیکلام