دادگای عێراق نوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی کۆمپانیاکانی مۆبایلی ڕاگرت

  2020-08-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای بەرایی کەرخ لەبەغدا بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی هێڵەکانی مۆبایلی بۆ کۆمپانیاکانی ئاسیا سێڵ و کۆڕەک تلیکۆم و زەین ڕاگرت، تا ئەو کاتەی ئەو داوایەی لەسەریان تۆمار کراوە یەکلایی دەبێتەوە.

دادگاکە لەفەرمانەکەیدا کە ئاراستەی سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای زەین بۆ پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاسیا سێڵ بۆ پەیوەندییەکان و کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بۆ پەیوەندییەکانی کردووە، ئاماژە بەوە دەکات،ە دادگا بڕیاری دەرکردووە بە ڕاگرتنی ڕێوشوێنەکانی درێژکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنی ئەو کۆمپانیایانەی مۆبایل لەعێراقدا، تا ئەو کاتەی ئەو داوایە یەکلایی دەبێتەوە، کە لەلایەن پارێزەر محەمەد مەجید ساعیدی)یەوە بەرزکراوەتەوە.

ئەو بڕیارەی دادگای کەرخ لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر حکومەت بڕیاریدا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی کۆمپانیاکانی مۆبایل لە عێراقدا، ئەوەش نارەزایی پەرلەمانتارانی لێکەوتووە و ڕایانگەیاند، هەموو ڕێگایەک دەگرنە بەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردنەکە.



ڕیکلام