تەندروستی عێراق: ٣٩٦٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-08-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٩٦٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٧ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستدا.

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٣٧٢ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕێژەی چاکبوونەوە ٧٢.٥% لە عێراق، بەشێوەیەک لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگای هەولێر ٢٢٦ کەس چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی ٨٦ کەس و کەرکوک ٩٨ کەس چاکبوونەتەوە.

لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراقدا تەشەنەی کردووە، ٢١١ هەزار و ٩٤٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ١٥٣ هەزار و ٧٦١ کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە و ٦هەزار و ٥٩٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام