خێراترین ڕاکەری جیهان لەبەردەم کۆرۆنا شکستی هێنا

  2020-08-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یوسەین بۆڵت خێراترین ڕاکەری جیهان و خاوەنی هەشت مەدالیای ئاڵتونی لە پێشبڕکێی ڕاکردندا، نەیتوانی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا سەربکەوێت دوای ئاهەنگێڕانی بە بۆنەی ٣٤ مین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی.

درەنگانی ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە وەزارەتی تەندروستی جامایکا تووشبوونی یوسەین بۆڵت، خاوەنی ژمارەی پێوانەیی لە پێشبڕکێی ڕاکردنی 100 و  200 مەتر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاند.

بۆڵت لە ئێستادا لە ماڵەکەی لە جامایکا خۆی کەرەنتینکردووە دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئاهەنگی 34 مین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی خۆی بەبێ بەستنی دەمامک گێڕا.

بۆڵت لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی باشە و ئێستا خۆی کەرەنتینکردووە و بەشێوەیەکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکات.

یوسەین بۆڵت خێراترین ڕاکەری جیهان، تاکە یاریزانە توانیویەتی لە ڕاکردنی 100 و  200 مەتری لە سێ پاڵەوانی ئۆڵمپی لەسەریەک لە ساڵەکانی  2008 و 2012 و 2016  مەدالیای ئاڵتون بەدەستبهێنێت.



ڕیکلام