بەرەبەیانی ئەمڕۆ كوڕ و باوكێك لەسەر رێگای سلێمانی بۆ دەربەندیخان بە رووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن و زیانی زۆری مادی بەر ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەوێت.
كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ كوڕ و باوكێك كە لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( پیك ئاب )دا بوون لەسەر ڕێگای سەرەكی دەربەندیخان - سلێمانی نزیك گوندی (سیارە) كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی دەكێشێ بە گادڕێڵەكانی لێواری شەقامەكەدا.
رێژەن بورهان، بەڕیوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون و برینەکەیان سووکە.
سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن و بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی کراون و لە ژێر چاودێری پزیشکدا ماونەتەوە،