بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا پشكنینی بۆ وەرگرتنی قوتابیان و منداڵانی باخچەی ساوایان رابگرێت بەهۆی مەترسی كۆرۆناوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی نوسراوێكی ئاراستەی سەرجەم پەروەردەكانی سنوركەی كردووە تیایدا روونكردنەوە لەبارەی پشكنینی ئەو قوتابیانە دەدات كە لەم ساڵدا دەچنە قوتابخانە و باخچەی ساوایان.
لەو ئاگاداریەدا داوایكردووە، پشكنین بۆ قوتابیانی تازە تۆماری باخچەی منداڵان و قوتابخانەكان ئەنجام نەدرێت لە مەڵبەندە تەندروستییەكاندا لەبەر سەلامەتی قوتابیان لە تووش بوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ساڵانە وەك مەرجێكی وەرگرتنی قوتابیان پێویستە قوتابی پێشوەرگرتنی لە قوتابخانە و باخچەكان پشكنینی بۆ بكرێت.