کازمی بانگهێشتنامەیەکی لە ئیماراتەوە پێگەیشت بۆ سەردانی ئەو وڵاتە

  2020-08-26  | 
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێگەیشت بۆ سەردانیکردنی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، بەر لەوەی سەردانی سعودیە بکات.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە سیاسییە ئەو وڵاتە و بانگهێشتەکە لەسەرکردایەتی باڵای ئیماراتەوە ئاراستەی کازمی کراوە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرپرسانی نوسینگەی کازمی سەرقاڵی تاوتوێکردنی بانگهێشتنامەکەن، بۆ ئەوەی بەریەکەوتنی نەبێت لەگەڵ ئەو کاتانەی کە کازمی دیاریکردووە بۆ چالاکییەکانی، بەتایبەت سەردانی سعودیەشی لەبەردەمدایە، کە پێشتر بەهۆی نەخۆشکەوتنی پادشای ئەو وڵاتەوە دواخرا، بەڵام ئیماراتییەکان داوایانکردووە سەردانەکەی بۆ ئەبوزەبی پێش سەردانەکەی بێت بۆ سعودیە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەوەتە پۆستەکەی وەرگرتووە، سەردانی هەریەکە لە ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوردنی کردووە، بریاریشە بەم نزیکانە سەردانی سعودیە بکات.