ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەردانی بەغدا دەکات

  2020-08-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بڵاویکردەوە، ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات.

ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران لەزاری سەرچاوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە ئاماژەی بەوەکردووە، هەفتەی داهاتوو ماکرۆن سەردانی بەغدا دەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە، ماکرۆن گفتوگۆ دەکات لەگەڵ لێپرسراوە عێراقییەکان دەربارەی چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولا، کە تایبەتن بە ناوچەکە.

 



ڕیکلام