وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە٢٤ کاتژمێری ڕبرادوودا ٣٨٣٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٢ کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٤٥٤ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە ٧٢.٩% بەوپێیەش لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگای هەولێر ٢٨٠ کەس چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی ٦٩ چاکبوونەتەوە و کەرکوک ٢٥٧ کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٢١٥ هەزار و٧٨٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٥٧ هەزار و ٢١٥ کەس چاکبوونەتەوە و ٦ هەزار و ٦٦٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.