یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو ٢٣٠ هەزار پلەی وەزیفی لەخۆ دەگرێت

  2020-08-26  | 
خۆپیشاندانی دەرچوانی عێراق بۆ دامەزراندن
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە پڕۆژەی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا، ٢٣٠ هەزار پلەی وەزیفی لەخۆ دەگرێت بۆ دامەزراندن.

ناجی سەعدی پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی  بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی ڕاگەیاندووە، ٢٣٠ پلەی وەزیری ئامادەن بۆ ئەوەی لە پڕۆژەی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دابمەزرێنرێت، ئەگەر بودجەی بەکاربردن لەبەردەستدا بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر داهاتی حکومەت.

ماوەی سی ساڵە لە عێراقدا بەهۆی پەسەند نەکردنی بودجە یان کەمبوونەوەی داهات، کە لەبنەڕەتەوە پیشتی بە داهاتی نەوت بەستووە، نەتوانراوە وەک پێویست دەرچوانی خوێندنی باڵا و کەرتەکانی دیکە دابمەزرێنرێت، چونکە بەهۆی شەڕی داعش و بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆناو  نزمبوونەوەی نرخی نەوتەوە، داهاتی عێراق کەمبووەتەوە و بەشێکی هەرەزۆری بودجەی وڵات بۆ ئەو بوارە خەرجکراوە.



ڕیکلام