هەرێم وەڵامی رێککەوتنەکەی دەستەی خاڵە سنوریەكانی عێراقی نەداوەتەوە

  2020-08-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی خاڵە سنوریەكانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا حكومەتی هەرێم بۆ چالاككردنی رێكەوتنەكەیان لەبارەی خاڵە سنوریەكان وەڵامی نەداوەتەوە و كارمەندی پێویست بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكە دابیننەكراوە.

دەستەی خاڵە سنوریەكانی عێراق بەراگەیەندراوێك ئاشكرای دەكات، لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بۆ بەستنەوەی خاڵە سنوریەكانی هەرێم بە خاڵە سنورییەكانی عێراقەوە گەیشتوونەتە رێككەوتن، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم بۆ چالاككردنی رێكەوتنەكە وەڵامی نەداوەتەوە. 

دەستەكە ئەوەشی راگەیاندووە دەبێت خاڵە سنورییەكانی هەرێم ببەسترێنەوە بە خاڵە سنوریەكانی ناوەندەوە و ئەو بەرێوەبەرایەتیانەی لە ئێستادا بەركارن ھەڵبوەشێنرێنەوە و بە بەڕێوەبەرایەتییەكی تر دروستبكرێت، تا ئاسایشی فڕۆكەخانەكان بگرێتە دەست.

ئەوەشی راگەیاندووە تا ئێستا كارمەندی پێویست بۆ ئەو كارە بەردەست نییە، هەرچەندە فەرمانی ژمارە 83ی تایبەت بە نوێكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی فڕۆكەخانەكان دەرچووە بۆ دەستكردن بە كارەكانیان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە هەریەكە لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی بۆن اردنی بڕی 320 ملیار دینار وەك پشكی هەرێم نیوەی داهاتی خاڵە سنوریەكان رادەستی حكومەتی عێراقی بكرێت و داهاتی نەوتیش بە شێوەی پێشوو رەوانەی بەغدا بكرێت. 


ڕیکلام