قایمقامی سەیدسادق چەند داواكاریەكی بەپەلە ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەكات

  2020-08-27  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قائیمقامی سەیدسادق نوسراوێكی بەپەلە ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەكات و تیایدا چەند داواكاریەكی خستووەتە روو بۆ ئەوەی بەپەلە جێبەجێ بكرێت.

قائمقامێتی قەزای سیدسادق بە نوسراوێكی بەپەلە پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە و چەند داواكاریەكی بەپەلەی ئاراستە دەكات و داوایان لێدەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی توڕەیی هاوڵاتیان بەزوترین كات داواكاریەكانیان جێبەجێ بكەن. 

قایمقامی قەزای سەیدسادق، لەو نوسراوەدا داوایكردووە ئەو پارەیەی لە بودجەی 2019ی عێراق بۆ قەزاكەیان تەرخانكراوە بە زوترین كات پڕۆژەكان جێبەجێ بكرێت. 

 داوای ئەوەشیكردووە سولفەی ئەو كۆمپانیایانەی كە كاری قیر و كۆنكرێت دەكەن خەرج بكرێت و هەڵمەتی چەو ڕێژكردنیش پێش دەستپێكردنی وەرزی باران بارین دەستپێبكات. 

ئاماژەی بەوەكردووە لەبەر ئەوەی هیچ ئامێرێكیان نیە ناتوانن هاوكاری هاوڵاتیان بكەن بۆیە بە پەلە داوای دابینكردنی شۆفڵێكیان كردووە بۆ قەزاكەیان.  


ڕیکلام