پارێزگاری دهۆک: مەترسی لەسەر ژیانی هیچ دەستگیرکراوێک نیە

  2020-08-27  | 
 مازن شنگالی
پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند ئەو کەسانەی دەستگیرکراون هەر کەسوکاری خۆیانن و بە بڕیاری دادوەرو یاسا بووە.

د.عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک بە(تۆڕی هەواڵی ژیان) ی ڕاگەیاند ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەهۆی ئەوەوەیە کە زیانیان بە موڵکی گشتی گەیاندوە یان کارمەندانی هێزە ئەمنیەکانیان بریندارکردوە.

لەبارەی ڕەوشی تەندروستی دەستگیرکراوەکانیشەوە، پارێزگاری دهۆک رەتیکردەوە هیچ کەسێک مانی لە خواردن گرتبێت و رەوشی تەندروستی خراپ بێت وخواردنیان پێ نەدرابێت.

وتیشی ئەوەی ژیانی لە مەترسیدایە ئەو پۆلیسەیە کە بە بلۆک لە سەری دراوە نەک دەستگیرکراوەکان.

د.عەلی تەتەر ئاماژەی بەوەشکرد ئێش و ئازاری خەڵک هی ئەوانیشە چونکە حکومەت لایەنێک نیە وخەڵکیش لایەنێک بێت بەڵکو هەموو لەیەک بەرەن.

وتیشی دادگا چی بڕیارێک لەسەر چارەنوسی ئەو کەسانە بدات ئەوان جێبەجێی دەکەن و رێزی لێ دەگرن.


ڕیکلام