حەوت كەسی بە تاوانی مادەی هۆشبەر سزادران

  2020-08-27  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سزادانی حەوت كەسی بەهۆی بازرگانیكردن و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر راگەیاند كە لە ساڵی رابردوو سەرەتای ئەمساڵ دەستگیركراون.

 ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "هێزەكانمان توانیان لە رۆژانی‌ 18ی ئایاری 2019 تا 24ی شوباتی 2020، بە بڕیاری‌ دادوەر، لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ حەوت كەس دەستگیر بكەن، بەپێی ماددەی‌ (14 موخەدەرات)".

ئەوەشی راگەیاندووە ئەو تۆمەتبارانە لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ سلێمانی‌ /2 ، لە رۆژانی‌ 17 تا 26ی ئاب، سزادران و ناسنامە و شێوەی سزاكەیانی دیاری كردووە. 

ناوی سزادراوەكان:

1- (أ، أ، ر) لە دایك بوی‌ ساڵی‌  1996 رەگەزی‌ ( نێر) ، پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

2 -( م، ت، ف) لەدایكبوی‌ ساڵی‌  1993 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

3- (د، د، م) لە دایكبووی‌ ساڵی‌ 1999 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.
    
4- (ی، ع، ح) لەدایك بوی‌ ساڵی‌ 1981 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ هەشت مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

5- ( أ، ح، ح) لەدایك بووی‌ ساڵی‌ 1992 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.
    
6- (أ، ع، س) لەدایك بوی‌ ساڵی‌ 1966 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

7- ( م، س، م) لەدایك بوی‌ ساڵی‌ 2001 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.


ڕیکلام