ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە هەولێر رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

  2020-08-27  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی رەتیدەكاتەوە هیچ گۆڕانكاریەكیان بەدەستەوە بێت لە ئێستادا.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەنگۆی گۆڕانكاری لە لقی دووی پارتی بڵاو كرایەوە، تیایدا ئاماژە بەوە كرا ئومێد خۆشناو لە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەكێشرێتەوە و دەكرێتە بەرپرسی لقی دوو. 

لە روونكردنەوەیەكدا ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی رایگەیاند: پارتیمان لە كوێ و لە چ كات پێویست بێت لەوێ گۆڕانكاری دەكات و بە ڕاسپاردە و ڕێنمایی حزبی دێتە خوارەوە و جێبەجێ دەكرێت، نەوەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.

لەو روونكردنەوەیەدا ئاماژە بەوەشكراوە "گرنگە كادیرانی ئێمە هۆشیارتر بن و نەكەونە ژێر كاریگەری پۆستەكانی فەیسبووك و تۆڕەكانی تر. لە ئێستادا گۆڕانكاری لە ئارادا نییە و كەی گۆڕانكاری بكەین ئەوكات بە فەرمی ڕایدەگەیەنین".

 پێشتر ئەوە راگەیەندرابوو كە گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی ئەو حزبەدا دەكرێت كە بە فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەو حزبە ئەنجام دەدرێت. 


ڕیکلام