وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەیشتە هەرێمی کوردستان

  2020-08-27  | 
هەولێر
فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەیشتە هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا و شاندی هاوڕێی دوای كۆتایی كۆبونەوەكانیان لە بەغدا، بە سەردانێكی گەیشتە هەرێمی كوردستان.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی٨ی٢٠٢٠، فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی فەڕەنسا لە هەولێر پێشوازی لێكرا.

بڕیارە لە سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، وەزیری بەرگری فەڕەنسا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆببیتەوە و پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و پاریس و هەنگاوەكانی بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییانە گفتوگۆی لەسەر بكرێت .

هەر لەو سەردانەدا بڕیارە گفتوگۆ لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان بكرێت، بە تایبەتی ئەو ئۆپراسیۆنانەی کە لە ناوەڕاستی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بۆ سەر هەرێم، بەبیانوی بوونی گەریلاكانی پەكەكە دەستیپێكردووە.

وەزیری بەرگری فەڕەنسا پێش هاتنی بۆ هەولێر سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جومعە عەناد، وەزیری بەرگری عێراق کۆبووەتەوە.


ڕیکلام