براوەی خەڵاتی بووکەری نێودەولەتی ٢٠٢٠

  2020-08-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

ئالان پەری 

خانمە نووسەری گەنجی ھۆڵەندی (ماریکا لوکاس ڕاینفێڵد) دەبێتە براوەی خەڵاتی بووکەری نێودەوڵەتی بۆ ڕۆمانی: (پەشێوی ئێوارە).
 
ماریکا ی تەمەن ٢٩ ساڵ دەبێتە گەنجترین نووسەر لە مێژووی خەڵاتەکە و لە مێژوی ئەدەبی ھۆڵەندی کە ئەو خەڵاتە بەدەستبھێنێت. 

دوێنی ئێوارە لە ڕێی لایڤی پێگەی خەڵاتی بووکەری نێودەڵەتی  براوەی خەڵاتەکە ئاشکرا کرا کە و بڕی ٥٠,٠٠٠ ھەزار پاوەندی بەریتانی  بەیەکسانی لەگەڵ نووسەری ڕۆمانەکە و وەرگێڕەکە دابەش دەکەن.

ڕۆمانی (پەشێوی ئێوارە) باس لە چیرۆکێکی ناخھەژێن دەکات لە بارەی خێزانێکی جوتیاری گوندنشین کە لە ناکاو کوڕە ھەرزەکارەکەیان (ماتیس) لە ڕوداوێکی خنکاندا گیان لەدەست دەدات، لەو کاردانەوەیش خێزانەکە دەکەونە گێژاوی تراومایەکی ئێجگار بێشومار، بەتایبەت بۆ خوشکە دە سەڵاکەی کە ھەر ئەویش بە شێوەیەکی سادە ڕوداوەکان دەگێڕێتەوە.

لیژنەی دادوەرانی خەڵاتەکە لە نێوان شۆرت لیستی شەش ڕۆمانی تر ئەو ڕۆمانەیان بەباشتر زانی کە نووسەری ژنی گەنجی پێنج وڵاتی تر بوون ئەوانیش: ئێران و ئەرجەنتین و مەکسیک و ژاپۆن لەگەڵ کوڕە گەنجێکی ئەڵمانی. بەمەش ڕێکارەکانی لیژنەی ئەم خەڵاتە دەردەخات کە زیاتر جەخت لەسەر بەرھەمی گەنجەکان دەدات لەم ساڵانەی دواییدا. 

سەرچاوە: پێگەی فەرمی خەڵاتی بووکەری نێودەوڵەتی


ڕیکلام