تەندروستی دهۆک: 235 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

  2020-08-27  | 
دهۆک
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ٢٣٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بەوەش کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتووەتە هەزار و ٢١٦ کەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی٨ی٢٠٢٠، ٢٣٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە .

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو ٢٣٥ تووشبووە کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک راشیگەیاند، بە چاکبوونەوەی ئەو ژمارەیە، کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە هەزار و  ٢١٦ کەس و لە ئێستادا ٢ هەزار و ٢٤٢ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان .

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٢٦ هەزار و ٨٠١ کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٩٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦ هەزار و ٢٤٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.



ڕیکلام