بانكی ناوەندی عێراق دەست بەسەر موڵك و ماڵی نۆ بەرپرسدا دەگرێت

  2020-08-28  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەرداوای وەزارەتی دارایی بانكی ناوەندی عێراق نوسراوێكی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، بڕیاریداوە دەست بەسەر سەروەت و سامانی نۆ بەرپرسی عێراقدا بگێرت.

نوسراوەكەی وەزیری دارایی عێرا قلە رۆژی 8ی تەمووزی ئەمساڵدا ئاراستەی بانكی ناوەندی كراوە و لە رۆژی 28ی ئابدا بانكی ناوەندی ئاماژەی بە نوسراوەكەی وەزیری دارایی كردووە بڕیاریداوە دەستبەسەر موڵك و ماڵی ئەو بەرپرسانەدا بگرێت كە ناوەكان و ژمارەی رەگەزنامەكان و ناوی دایكیانی دیاریكردووە. 

لەنێو ئەو ناوانەی بانكەكە بڕیاریداوە موڵك و ماڵەكانیان دەست بەسەردا بگرێت  چەندین بەرپرسی باڵای تێدایە كە لە پەرلەمانیش تێوەگلان هەبووە، كە حاچم حەسەنی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق و ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی تێدایە. 

ئەوە جگە لەوەی كە پارێزگاری كەربەلا و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و چەند كەسێكی دیكەشیان لە ناودایە. 


ڕیکلام