لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر هێزە عێراقییەکان لە قەزای خانەقین، ئەفسەرێک و هەشت لەپاسەوانەکانی برینداربوون.
عەمید شەماڵ عەبدولڕەحمان بەرێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی کۆکس بەتۆڕی (ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، ئەمشەو لە گوندی شیرگ سەر بەقەزای خانەقین، چەند چەکدارێکی داعش هێرشیانکردەسەر هێزە عێراقییەکان و لەئەنجامدا موقەدەم عەمار ئەفسەر لە سوپای عێراق، لەگەل ھەشت لە پاسەوانەکانی، برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا شەڕ لە نێوان چەکدارانی داعش و سوپای عێراق بەردەوامە و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی خانەقین کراون.
ئەوەەش لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژ پێش ئێستا، چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر، گوندی دەکەی نوری سەر بە قەزای خانەقین و لە ئەنجامی هێرشەکەش کەسێک کوژرا، ئەوە جگە لەوەی چەکدارانی داعش دوو برای یەک بنەماڵەیان رفاند، کە رۆژی دواتر تەرمەکانیان دۆزرایەوە.