دەستەی دەستپاكی عێراق ئیدارەی پارێزگای كەركوك تۆمەتبار دەكات

  2020-08-29  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی دەستپاكی عێراق دۆسیەكی نوێی گەندەڵی بە بڕی 58 ملیار دینار لە كەركوك هەڵدەداتەوە و ئیدارەی پارێزگا بە هاوكاریكردنی كۆمپانیای جێبەجێكار تۆمەتبار دەكات.

دەستەی دەستپاكی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە پڕۆژەی دروستكردنی 25 قوتابخانە لە كەركوك كە بڕی 58 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە بەڵام تەنها 18 قوتابخانە دروستكراوە.

دەستەكە رایگەیاندووە، گرێبەستی پڕۆژەی دروستكردنی 25 قوتابخانە، كە وابڕیاربووە بە كەرەستەی ئامادەكراو دروست بكرێت و گوژمەی پڕۆژەكەش 58 ملیار دینار بووە، بەڵام لەئێستا تەنها 18 قوتابخانە دروستكراوە. لە دروستكردنی 18 قوتابخانەكەشدا دەستكاری نەخشە و كەرەستەكان كراوە و مەرجەكانی گرێبەستەكە پەیڕەو نەكراوە.

ئەوەشی راگەیاندووە، ئیدارەی پارێزگای كەركوك پێچەوانەی ڕێنماییەكان، كۆمپانیای جێبەجێكاری سودمەندكردووە لە ڕێنماییەكانی ژمارە 347ـی ساڵی 2015، كە ڕێنمایی تایبەتن بە پڕۆژە ڕاگیراوەكان بەهۆی قەیرانی دارایی، بەڵام ئەم پڕۆژەیە پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕانەگیراوە.


ڕیکلام