ئاگرەكەی كەركوك زیانی ملیۆنێک دۆلاری لێکەوتووەتەوە

  2020-08-29  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
وتەبێژی بەرگری شارستانی كەركوك، رایگەیاندكەوتنەوەی ئاگرەكەی شەوی رابردووی كەركوك بەهۆی شۆرتی كارەبا بووە و زیانی سەدان ملیۆن دیناری لە خەڵكی بازاڕەكەداوە.

تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی كەركوك بەهاوكاری تیمەكانی كۆمپانیای نەوتی باكور كاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە توانیان ئاگری سووتانی دوكانەكانی بازاڕی قوریە وئەحمەد ئاغا كۆنتڕۆڵ بكەن.

قەیس عەبدوڕەزاق، وتەبێژی بەرگری شارستانی كەركوك، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: زیاتر لە 12 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە و دەیان كارمەندی پۆلیسی بەرگری شارستانی و بەشی ئاگر كوژێنەوەی كۆمپانیای نەوتی باكور كاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای چوار كاتژمێر لە كەوتنەوەی ئاگرەكە و سووتانی بەشێكی دوكانەكانی بازاڕەكە، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا. 

ئەو باسی لەوەش كرد زانیاری ولێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەوە ئاشكرا دەكەن كەوتنەوەی ئاگرەكە بەهۆی شۆڕتی كارەباوە بووە، تەنها یەك كەس كە نزیكی ڕووداوەكە بووە بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە باری تەندروستی تێكچووەو گەیەنەراوەتە نەخۆشخانە.

 بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان زیانی ماددی یەک ملیۆن دۆلاری بەدوكاندارانی سنورەكە گەیاندووە و

هاوكات عەلی موتەشەڕ، یاریدەدەری فەرماندەی گشتی پۆلیسی كەركوك، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت، پۆلیس لەساتی یەكەمی ڕووداوەكە لەناوچەكە ئامادەبووە و هەوڵیانداوە كەمترین زیان بەر دوكانداران بكەوێ و هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەشی خستە ئەستۆی دوكاندارانی بازاڕەكە كە ڕێنماییەكان وەك خۆی جێبەجێ ناكەن.


ڕیکلام