عێراق؛ 24 كاتژمێری رابردوو چاكبوونەوە لە كۆرۆنا لە تووشبوون زیاترە

  2020-08-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ژمارەی چاكبوونەوە زیاترە لە ژمارەی گیان تووشبوون و هەولێریش زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانی تێدا تۆمار كراوە.


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە وڵاتەكەدا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 19هەزار و 635 پشكنینی نوێیان ئەنجامداوە و تیایدا تۆماركردنی سێ هەزار و 834 كەسی نوێی راگەیاندووە. 

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە لەو ماوەیەدا چوار هەزار و 146 كەس چاكبوونەتەوە و 77 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە هەولێر زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانی تێدا تۆمار كراوە كە 12 كەس بووە و دوای ئەویش سلیچمانی دێت كە 10 كەس بووە و لە پلەی سێهەمیشدا بەغدا دێت كە نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە. 

بە گوێرەی ئامارەكان كۆی پشكنین تا ئێستا گەیشتووەتە ملیۆنێك و 567 هەزار و 133 پشكنین و لە ئەنجامدا 227 هەزار و 446 تووشبوو تۆمار كراوە و شەش هەزار و 891 كەس گیانیان لەدەستداوە و 169 هەزار و 20 كەس چاكبوونەتەوە و لە ئێستادا 579 كەس لە ژێر چاودێری وردان. 



ڕیکلام